Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:26

پسپۆرانی سەربازی پێشبینی دەكەن لە ساڵی 2023 رووسیا جەنگی ئۆكڕاینا بدۆڕێنێت

کوردستان TV
100%

دوای "ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی هێزە زەمینییەكان"، ڕووسیا بەردەوام بوو لە هێرشە مووشەكییەكانی بۆ سەر ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا، لە كاتێكدا چاوەڕوانییەكانی پسپۆڕانی سەربازی ئاماژە بەوە دەكەن كە بەم زووانە توانا و هێزەكانی مۆسكۆ كەمدەبنەوە و ئەگەری ئەوەیە رووسیا تا ساڵی 2023 شەڕەكە بدۆڕێنێ.
شارەزایانی سەربازی رایانگەیاندووە، مۆسكۆ لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە دەستی بەسەر پارێزگای لوگانسكی دراوسێدا گرتووە، هێرشی زەمینی خۆی لە ناوچەی پیشەسازی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا تاڕادەیەكی زۆر راگرتووە.
بەپێی راپۆرتێكی نیویۆرك تایمز، ئامانجی رووسیا "هێنانە ناوەوەی هێزی نوێیە بۆ جێگرتنەوەی ئەو سەربازانەی كە چەند هەفتەیەكە بە نۆرە شەڕ دەكەن".
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ڕووسیا هێزەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا چڕكردووەتەوە، بە تایبەت لە ناوچەی دۆنباس، ئەو حەوزی پیشەسازی و كانگایە كە مۆسكۆ سوێندی خواردووە بە تەواوی داگیری بكات.

لە چوارچێوەیەكی پەیوەندیداردا، ڕاپۆرتێكی هەواڵگری سەربازی بەریتانیا، ڕۆژی پێنجشەممە ئاشكرای كرد، كە هێزەكانی ڕووسیا "لە ماوەی 72 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ پێشكەوتنێكی بەرچاوی ناوچەیییان بەدەست نەهێناوە".
راپۆرتەكە لە تویتەر بڵاوكراوەتەوە، روونیكردووەتەوە كە هێزە زەمینییەكانی رووسیا بە پلەی یەكەم سەرنجیان لەسەر ئەنجامدانی "هێرشی لێكۆڵینەوە"ی بچووكە كە بۆ تاقیكردنەوەی بەرگرییەكانی ئۆكرانیا دارشتووە .
هەروەها لیوا بن هۆدجس ،فەرماندەی گشتی پێشووی سوپای ئەمریكا لە ئەوروپا، پێشبینی دەكات كە "لە ساڵی داهاتوودا لەشكركێشی ڕووسیا كۆتایی دێت ئەگەر زلهێزەكانی ڕۆژئاوا بەردەوام بن لە پاڵپشتییە سەربازییەكانیان بۆ كیێڤ".
فەرماندەی گشتی پێشووی سوپای ئەمریكا لە ئەوروپا ،رۆژی پێنجشەممە بە ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەری گوتووە، "ڕووسەكان ماندوو بوون و لە ئێستادا زۆر شتیان نییە كە بتوانن بیكەن".
بەپێی راپۆرتێكی نیوزویك، لە دوای دەستپێكردنی لەشكركێشییەكەی بۆ سەر ئۆكرانیا لە مانگی شوباتەوە، رووسیا رووبەڕووی پاشەكشەی سەربازیی پێشوەختە بووەتەوە، چونكە نەیتوانیوە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا بگرێتەوە، هەروەها نەیتوانیوە "ئەو شەڕە خێرایە جێبەجێ بكات كە كرێملین بەڵێنی پێدابوو".
لە هەمان كاتدا ڕووسیا توانی لە باشووری ئۆكرانیا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی دۆنباس دەستكەوت بەدەستبهێنێت و بە مەزەندەكردن دەستی بەسەر 20%ی ئەو وڵاتەدا گرت، بەپێی ماڵپەڕی "نیوزویك".
بن هۆدجس پێشبینی دەكرد پوتین "جەنگی لەرزین" درێژ بكاتەوە، بەڵام گوتی "ئەگەر ڕۆژئاوا لەم ساڵەدا پێكەوە بن، پێموایە لەشكركێشی ڕووسیا بۆ ئۆكرانیا كۆتایی دێت.
ژێدەر / حورە
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.