به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئه‌ڵمانیا، سێرجی گنابری یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ده‌ربڕیووه.
له‌مباره‌وه فابریزیۆ ڕۆمانۆ شاره‌زا له بواری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و ڕاهێنه‌ران له ئه‌وروپا به میدیاكانی ئه‌ڵمانیای ڕاگه‌یاند كه گنابری گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بایرن تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوشه‌ش درێژده‌كاته‌وه.
ڕۆمانۆ ئاشكراشی كرد كه له ڕۆژانی داهاتوو هه‌ردوولا گرێبه‌ستی نێوانیان به‌فه‌رمی واژوو ده‌كه‌ن، به‌م دواییه‌ش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بڵاویانكرده‌وه كه یانه‌ی چێڵسی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو له‌م هاوینه‌دا گنابری بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م هێرشبه‌ره درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی و مانه‌وه‌ی له ڕیزی تیپه‌كه‌ی بوو بۆ چه‌ند ساڵێكی دیكه.
گرێبه‌ستی ئێستاشی له‌گه‌ڵ تیپه باڤاریه‌كه له هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت، گنابری ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده له یانه‌ی ڤێردێر برێمنه‌وه په‌یوه‌ندی به بایرن كرد، پێشتریش له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئارسناڵ و وێست برۆمیچ یاری كردووه، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌ك به خواستن له ڕیزی هۆفنهایم بوو.
سێرجی گنابری یاریزانی بایرن میونشن ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ده‌ربڕی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.