Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:43

ئەنجومەنى پزیشکانى ئوردن متمانە دەبەخشێتە ئەنجومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكیەكان

کوردستان TV
100%


ئەنجومەنی پزیشكانی ئوردن دواى هەڵسەنگاندن بۆ سێنتەرەکانى ڕاهێنان و فێرکارى ئەنجومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکانى هەرێمى کوردستان، متمانە (Accreditation) دەبەخشێتە ئەنجومەنى کوردستانى سەر بەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
لەمانگى ئایارى ٢٠٢٢ وەفدێکى ئەنجومەنی پزیشكانی ئەردەن، کە لە نێو ئەنجومەنەکانى پزیشکى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست زۆرترین ئەزمونیان هەیە، سەردانی ھەرێمی كوردستانیان کردو لە ڕاپۆرتێکدا هەڵسەنگاندنیان بۆ سێنتەرەکانى ڕاهێنان و فێرکارى ئەنجومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکانى هەرێمى کوردستان کرد، دواى گەڕانەوەیان متمانەیان (Accreditation) بەخشیە ئەنجومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكیەكانى سەر بەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، قۆناغ بە قۆناغیش هەنگاودەنێن بۆ متمانەى تەواو بە پرۆگرامە جیا جیاکانى ئەنجومەنەکە.
لە لێدوانێکدا بۆ سایتى (gov.krd/mohe) د. ئاریان شێخ خاڵس سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕیە پزیشكیەكان رایگەیاند: لە دوای زنجیرەیەک سەردانیکردن و کۆششی بەردەوامى وەفدى ئەنجومەنی کوردستان بۆ پسپۆڕیە پزیشکیەکان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دواجار لەمیانى سەردانێکمان بۆ وڵاتى ئەردەن لەڕێکەوتى (5/7/2022)، ئەنجومەنی پزیشکی ئەردەن متمانەی نێودەوڵەتی بەخشییە ئەنجومەنی کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان و دواتریش پرۆگرام و سێنتەرەکانی فێرکاری سەر بەو دامەزراوەیە لە هەرێمی کوردستان. وتیشى: ئەم هەنگاوە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەرێمى کوردستان و یەکێکە لە کارە گرنگەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.