Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:36

جۆ بایدن: بەلای ئەمریکاوە بوونی عێراقێکی سەقامگیر و یەکگرتوو و گەشەسەندوو گرنگە کە دەبێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 16 ى 7 ى 2022، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە ئەمریکا ئەمریکا و موستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شاری جەددەی سعوودیە لە پەراوێزی لووتکەی جەددە کۆبوونەوە. دوابەدوای کۆبوونەوەکە هەردوولا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و جەختیان کردەوە لەسەر پابەندبوون بە هاوبەشیی دوولایەنی بەهێز لەنێوان ئەمریکا و عێراق، ئەمەش بەپێی چوارچێوەی ستراتیجی و بەردەوامیی بە هەماهەنگی ئەمنی لەپێناو زامنکردنی سەرلەنوێ نەگەڕانەوەی "داعش".
هەروەها هەردوولا جەختیان کردەوە، لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کە رەنگدانەوەی خواستەکانی گەلی عێراق و رێزگرتن بێت لە دیموکراسی و سەربەخۆیی عێراق. هاوکات سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە لەسەر ئەو گرنگییەی کە ئەمریکا بایەخی پێدەدات بە بوونی عێراقێکی سەقامگیر و یەکگرتوو و گەشەسەندوو کە دەبێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.