یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ڕیاز موحریزی هێرشبه‌ره جه‌زائیریه‌كه‌ی درێژكرده‌وه.
كارگێڕی مان سیتی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاوی كرده‌وه كه گرێبه‌ستی موحریزی تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست و پێنج درێژكردۆته‌وه، به‌م هه‌نگاوه‌ش به‌رپرسانی سیتیزێنز ده‌رگایان به ڕووی هه‌موو ئه‌و یانانه داخست كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌یان ده‌دا له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا، به تایبه‌تی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كه به‌نیاز بوو موحریز بكاته شوێنگره‌وه‌ی ئه‌نخێل دی ماریا له پێكاته‌ی تیپه‌كه‌یدا.
موحریزی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده له یانه‌ی لیسته‌رسیتیه‌وه په‌یوه‌ندی به مانچسته‌رسیتی كرد‌و ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له بردنه‌وه‌ی سێ نازناوی پرێمه‌رلیگ بۆ تیپه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها له كۆی سه‌دوهه‌شتاونۆ یاری به درێسی مان سیتی له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان شه‌ستوسێ گۆڵی تۆماركردووه‌و چلوشه‌ش پاسی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌شی به هاوكارانی داوه.
مانچسته‌رسیتی گرێبه‌ستی ڕیاز موحریزی هێرشبه‌ره جه‌زائیریه‌كه‌ی درێژكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.