Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:42

عێراق و سعوودیە دوو ڕێككەوتن بۆ بەستنەوەی تۆڕی كارەبا واژۆ دەكەن

کوردستان TV
100%

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی كە ئاژانسی "SPA"ی سعوودیە بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتەكانی كارەبا و نەوتی عێراق، لە پەراوێزی كۆبوونەوەی لوتكەی ئاسایش و گەشەپێدانی جدە، كە شانشینی سعوودیە میوانداری دەكات، دوو ڕێككەوتنیان بۆ بەستنەوەی كارەبا لە سعودیە واژۆ كردووە.
یەكەم رێككەوتن لەنێوان وەزارەتی كارەبای عێراق و دەسەڵاتی پەیوەندیی كارەبا لە ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو واژۆكرا، كە تۆڕی بەیەكەوە بەستنەوەی كەنداو و تۆڕی كارەبای باشووری عێراق بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
رێككەوتنەكە لەلایەن نایف عەبادی سەرۆكی دەستەی كارگێڕی دەسەڵاتی بەیەكەوە بەستنەوەی كارەبای كەنداو و عادل كەریم، وەزیری كارەبای عێراق واژۆكراوە.
ڕێككەوتنەكە بریتییە لە دروستكردنی هێڵی پەیوەندی كارەبایی لە وێستگەی دەسەڵاتەكە لە كوێتەوە بۆ وێستگەی ئەلفاو لە باشووری عێراق، بۆ دابینكردنی نزیكەی 500 مێگاوات وزە بۆ باشووری عێراق لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو.
پێشبینی دەكرێت ئەو هێڵە نوێیانەی بەیەكەوە بەستنەوەی كارەبا كە دروست دەكرێن نزیكەی 24 مانگ بخایەنێت و بتوانن بە توانای كۆی گشتی 1800 مێگاوات كاربكەن.
ڕێككەوتنی دووەمیش لەلایەن شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان بن عەبدولعەزیز وەزیری وزەی سعوودیە و ئیحسان عەبدولجەبار هاوتا عێراقیەكەی واژۆ كراوە و راپۆرتێكی جێبەجێكاری لەخۆ گرتووە لەسەر بنەماكانی پەیوەندی كارەبایی نێوان ریاز و بەغدا.
رێككەوتنی پەیوەندی كارەبایی نێوان هەردوولا بریتییە لە پەیوەندی نێوان عەرار و یوسفیە لە نزیك بەغدا، بە توانای 1000 مێگاوات و ڤۆڵتیەی 400 كیلۆڤۆڵت، كە درێژییەكەی نزیكەی 435 كم دەبێت.
وەزیری وزەی سعوودیە راشیگەیاند، تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی دیدگای شانشینی 2030 و بەرنامە جێبەجێكارەكانی دێتە ئاراوە، كە تیایدا گرنگی بە وەبەرهێنان لە شوێنی ستراتیژی و سروشتی تۆڕی كارەبای سعودیە دەدات، كە گەورەترینی تۆڕی كارەبای سعوودییەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبی، بۆ ئەوەی شانشین ببێتە ناوەندێكی ناوچەیی بۆ بەستنەوەی تۆڕەكانی كارەبا”.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.