له په‌راوێزی كه‌مپێكی مه‌شق و ئاماده‌كاری كه یانه‌ی ڕیال مه‌درید له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێكی خستووه، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له ئاماده‌كاریه‌كانی تیپه‌كه‌ی بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی داهاتوو كرد.
ئه‌نچیلۆتی ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا شوێنێكی گونجاوه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كان و له‌م كه‌مپه‌دا یاری دۆستانه له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند تیپێكی به‌هێز ئه‌نجامده‌ده‌ن كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی باش تا پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز بۆ تیپه‌كه‌یان ئاماده‌بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته‌كانی مێركاتۆی هاوینه، ئه‌نچیلۆتی ئاشكرایكرد كه له‌م هاوینه‌دا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ ڕودیگێرو ئورێلین چوامێنی واژووكرد، ئه‌م دوو یاریزانه‌ش باشترین بژارده‌ن بۆ پێكهاته‌ی ڕیال كه ئاستی تیپه‌كه به‌رزتر ده‌كه‌نه‌وه، گوتیشی، به گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو یاریزانه پێویستمان به یاریزانی دیكه نابێت و چالاكیه‌كانمان له مێركاتۆی هاوینه كۆتایی هات.
له‌باره‌ی یاری دۆستانه‌ی كلاسیكۆی به‌ره‌به‌یانی بیست وچواری ئه‌م مانگه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌نچیلۆتی ڕایگه‌یاند كه یاری نێوان ڕیال مه‌دریدو بارسێلۆنا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دۆستانه‌و ئاماده‌كاری نیه به‌ڵكو هاوشێوه‌ی پێشبڕكێ فه‌رمیه‌كانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاری كلاسیكۆ هه‌رده‌م گوڕوتین و به‌رزترین ئاستی ڕكابه‌ری به‌خۆوه ده‌بینێت، ڕاهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه نه‌یشارده‌وه كه ڕێزێكی زۆری بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌یه .
له‌ئه‌مریكا ڕیاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا ڕووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.