Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:36

دەنگۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنی پارێزگای نەجەف بڵاودەبێتەوە.. پۆلیس چی دەڵێت ؟

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی دەنگۆی تێكچوونی ئەمنی لە پارێزگاكە بڵاوكرایەوە، ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف بەیاننامەیەكی توندی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەو شتانە رەتدەكەینەوە كە لەلایەن هەندێك پێگەی سۆشیال میدیاوە سەبارەت بە تێكچوونی ئاسایشی پارێزگاكە بڵاوكراونەتەوە، هەروەها دووپاتی دەكەینەوە كە ئەم درۆ و دەنگۆیانە كاریگەری لەسەر واقیعی ئەمنی نابێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "خزمەتگوزارییەكانی ئاسایش چاوی چاودێری ئێوەن كە شەو و ڕۆژ كاردەكەن بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و سەردانیكەران و موڵك و ماڵی تایبەت و گشتی، بەڵام كەسانێك هەن كە بە مەبەست و بێ مەبەست  و بۆ مەبەستێكی دیاریكراو، مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئەمنی دەكەن. 
پۆلیسی نەجەف ڕوونیكردۆتەوە كە  دەزگا ئەمنییەكان كاردەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان و دادگاییكردنی تاوانباران و ئەوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.