Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:30

چەند کاسبکارێک لەسەر شوێنی کارکردن بووەتە شەڕیان.. 6 کەس برینداربوون

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 16 ـی 07ـی 2022 لەنێوان چەند کاسبکارێک بووەتە شەڕیان و لە ئەنجامدا 6 کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کەوا لە بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی (ڕۆژئاوا) شەڕ لە نێوان چەند کەسێک ڕووی داوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو.

ڕاشیگەیاند: دەرکەوت کە چەند کاسبکارێک لەسەر شوێنی کارکردن بووەتە شەڕیان و لە ئەنجامدا شەش کەس بە چەقۆ زامدار ببوون.

ئاماژەی بەوەش دا کە بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانە و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی تێوەگلان لەو شەڕە، دەستگیر کران و ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەریان گیرایە بەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.