هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ زیاتر کارئاسانی هاووڵاتییان بڕیاری زیادکردنی تاقیگەکانی پشکنینی بەڕادی ئۆتۆمبێل دران.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: بە مەبەستی زیاتر کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بڕیاری دا تاقیگەکانی پشکنینی بەڕاد لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاد بکات.
ڕاشیگەیاند: تاقیگەکان لە سنووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی (2) دوو تاقیگە لە تانجەڕۆ، لە سنووری رۆژئاوای سلێمانی (2) دوو تاقیگە تاسلوجە و لە ناوچەی پیشەسازی (4) چوار تاقیگە کراوە دەبن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی بەڕاد.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارە کاتین و لێدراویان هەیە لە گۆڕەپانی تابلۆکان تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە لە رۆژی یەکشەممە 17/07/2022 سیستەمی پشکنینی بەڕاد بەمشێوازە نوێیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.