Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:41

بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 16- 07- 2022 پلەکانی گەرما بە 1 تاوەکو 2 پلە دادەبەزی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە 1 تاوەکو 2 پلە دادەبەزی، لەدوای نیوەڕۆ ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە بەهۆی زیادبوونی خێرایی با.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با 10 - 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە باکورى خۆرهەڵات و مەوداى بینین / 7 - 9 کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەرە بەرزترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆی خستەڕوو کە بەمشێوەیە:-

 مەیدان: 49

دووکان: 48

خانەقین: 48

کەلار: 47

هەڵەبجە: 46

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.