Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:34

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: کابینەی نۆیەم بەردەوامى بە 121 پڕۆژە بە گوژمەى زیاتر 2 تریلیۆن دینار داوە

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە گوتەیەکدا تیشک دەخاتە سەر گرنگترین کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەی لەم سێ ساڵەدا و ئەمەی خوارەوەش دەقی گوتەکەیەتی:

وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بەپێی یاساکەی، ئەرکە سەرەکییەکەی لەم بڕگانەی خوارەوە پێکهاتووە کە بریتییە لە دروستکردنی ڕێگەوبان و پردەکان و دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی کەمدەرامەت. هەروەها ئەو بینا و پڕۆژانەی کە پەیوەندیدارن بە یەکەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی لە ئەرکیدایە هێڵی شەمەندەفەر، هێڵی خێرای هاتووچۆ، هەروەها فڕۆکەخانە و ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بكات كە لە چوارچێوەی یاسای وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردندا دیاریکراوە.

بە دڵنیاییەوە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردووی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانیومانە وەکو وەزارەتی ئاوەدانکردنە 60 پڕۆژەى ڕێگەوبان لەسەر بودجەى وەبەرهێنان بە گوژمەى گشتى 854 ملیار دینار جێبەجێ بکەین کە بەرهەمەکەی هەزار و 212 کیلۆمەتر ڕێگاوبان بووە وە لە ناویدا 92 کیلۆمەتر دووسایدن و ئەوەی دیکە ڕێگەى یەکساید و ڕێگاى لاوەکى و گوند و پڕۆژەى دروستکردنى تونێل و پردى گەورەى لەخۆ گرتووە، کە بەگشتى دەتوانرێت بگوترێت: لە پڕۆژەکانى ڕێگەوباندا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 12 ملیۆن مەتردووجا قیڕتاوکردن ئەنجام دراوە.

هەروەها توانیومانە لە چوارچێوەی کارەکانی بیناسازیدا 9 پڕۆژەى بیناسازى و نیشتەجێکردن لەسەر بوودجەى وەبەرهێنان تەواوبکەین کە خۆى لە تەواوکردنى ژمارەیەک یەکەى نیشتەجێکردن دەبینێتەوە، بە گوژمەى گشتى 98  ملیار و 500 ملیۆن دینار.

هەروەها ئەنجامدان و تەواوکردنى 82 پڕۆژەى بچووک و مامناوەند لەسەر بوودجەى ئاسایی بە گوژمەى گشتی 2  ملیار و 794 ملیۆن دینار کە بە زۆرى ڕێگەوبانى گوندەکانى لەخۆگرتبوو.

ئەنجامدان و تەواوکردنى 120 پڕۆژەى بچووک و مامناوەند لەسەر بوودجەى داهاتى وێستگەکانى کێشکردن بە گوژمەى گشتى 7 ملیار و 393 ملیۆن دینار کە بە زۆرى چاککردنەوەى ڕێگە و پردى سەرەکى و ڕێگاوبانى گوندەکانى لەخۆگرتبوو.

ئەمە سەرەڕای بەردەوامبوون لە پاراستنى کوالیتى کەرەستەى بیناسازى پڕۆژەکان کە ئێمە توانیومانە لە ڕێگەی ئەنجامدانى تاقیگەی پشکنینەوە بۆ کەرەستەکانی بیناسازی ملیۆنێک و 560 هەزار دینار پشکنینى جۆراجۆر ئەنجام بدەین.

هەروەها توانیمان لە کابینەی نۆیەم و لە چوارچێوەی وەزارەت هەنگاوى یەکەم بنێین بۆ دامەزراندنى هێڵى ئاسنین لە هەرێی کوردستان کە خۆى لە ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى بەها دەبینێتەوە بە هاوکارى چەند کۆمپانیایەکى پسپۆڕى نێودەوڵەتى.

شایەنى ئاماژە پێدانە وەزارەت جگە لە تەواوکردنى پڕۆژەکان، بەردەوامى بە ئەنجامدانى 121 پڕۆژەى جۆراوجۆرى ڕێگەوبان و نیشتەجێکردن داوە لەسەر بودجەى وەبەرههێنان کە گوژمەى گشتییان زیاتر لە  2 تریلیۆن و 334 ملیار دینارە. زۆربەیان لە ماوەى 3 ساڵى ڕابردوو بەرەوپێشچوونیان بەخۆیانەوە بینیوە.

بەگشتى لە 3 ساڵى ڕابردوودا قەبارەى خەرجکردن لەلایەن وەزارتمانەوە بۆ هەموو جۆرە پڕۆژەکان 381 ملیار و 528 ملیۆن دینار بووە کە بەم شێوەیە دابەش بوون: لە هەولێر و سۆران  86 ملیار و 428 ملیۆن دینار، لە سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین 202 ملیار و 819 ملیۆن دینار، لە دهۆک و زاخۆ 92 ملیار و 281 ملیۆن دینار.

هیوادارین بتوانین وەکو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەو ماوەیەی کە لە تەمەنی کابینەکە ماوە، خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیيانمان بکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.