له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به پرسی سـەردانی بایـدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەرئەنجـام و پـێشبینیەکـان د. سـامان شـالی ـ شـرۆڤەکاری سـیاسی رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچه‌كه دوو رووی هه‌یه ، یه‌كه‌میان تایبه‌ته به بارودۆخی ناوه‌خۆی ئه‌مه‌ریكا و پرسی هه‌ڵبژاردن له ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵاوسانه ئابوورییه‌ی كه له ئه‌مه‌ریكا سه‌ریهه‌ڵداوه، دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی بریتییه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له گه‌ڵ ئیسرائیل و سعوودیە و فه‌ڵه‌ستین و وڵاتانی كه‌نداو و عێراق و میسر و ئوردن.
ڕاشیگەیاند: زیاتر ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات پرسی نه‌وت و غاز تا راده‌یه‌ك بڕی فرۆشتنی زیاد بكرێت تا نرخی نه‌وت و غاز تا راده‌یه‌ك دابه‌زێت، مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی ئیقلیمی كه زۆر گرنگه و جه‌ختی له سه‌ر ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ریكا هاتۆته ناوچه‌كه بڵی ئێمه هه‌ین، وه‌ك په‌یامێك بۆ چین و رووسیا .
ئەوەشی خستەڕوو کە كازمی و چوونی بۆ سعوودیه و كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ بایدن كه باسی زۆر له پرسه‌كانی ناوه‌خۆی عێراق كراوه ، به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ، ئه‌وه‌ش جه‌خت كردنه‌وه‌یه له سه‌ر پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان .
سامی رێکانی ـ مامۆستای زانکـۆ لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێنه‌وه مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ڵامێكی رووسیا و چین بده‌نه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه‌یه باڵانس رابگرێت، هه‌وڵ له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری رووسیا لاواز بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا ملكه‌چ بكات بۆ دانووستاندن.
ڕاشیگەیاند: رێره‌وی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غاز مسۆگه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئاسانی نه‌وت و غاز گواستنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە مسه‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق توانیویه‌تی وه‌ك كه‌سێكی لایه‌نگیری په‌یامه‌كانی خۆی بۆ وڵاتان بگه‌یه‌نێت و رۆڵی باشی هه‌بووه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا .
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت كۆتایی به ده‌ستتێوه‌ردانی وڵاتانی هه‌رێمی له كاروباری عێراق بهێنێت .
سامی رێكانی ئاماژەی بەوەش دا کە كه كه‌رتی وزه و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی جدده بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.