Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:39

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە پەیڕەوانی سابیئەی مەندائی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی مەندائییەکان پیرۆزبایی ئاراستەی پەیڕەوانی ئەو ئایینە دەکات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی مەندائییەکان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سابیئەی مەندائییەکان دەکەم و هیوای جەژنێکی خۆشیان بۆ دەخوازم.

ڕاشیگەیاند: هیوادارم ئەم جەژنە خێر و بەرەکەت بۆ هەموو لایەک بهێنێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە هیوای بەردەوامی و بەهێزبوونی هەستی برایەتی و خۆشەویستی و ئاشتی و پتەوبوونی بنەماکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی وڵاتدا دەخوازم و ساڵی نوێتان پیرۆز بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.