ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، بۆ جاری یەکەم پڕۆژەی ڕێرەوی ئاسنینی via-ferrata لە ئیدارەی سۆران کرایەوە.
لە ڕاگەیەنراوێک ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئەنوەر عەلی سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان پڕۆژەیەکی گرنگی گەشتیاری لە گوندی کەڕەکی سەر بە قەزای ڕواندز کرایەوە.
ڕاشیگەیاند: دەستپێکی ڕێوڕەسمەکە لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە و دواتر پڕۆسەی هەڵزنین و سەرکەوتن بەسەر شاخدا، بە مەودای سێ کیلۆمەتر ئەنجام درا و تێیدا پیشانگەیەکی فۆتۆگرافی پەیوەست بە کاری پڕۆژەکە کرایەوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە پڕوژەکە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق گرنگی لە بواری گەشتوگوزار و وەرزشی شاخەوانی و بە تایبەتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.