سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 16ـی 07ـی 2022 سەرۆک فراکسیۆنەکانی بە مەبەستی کۆبوونەوەیەک ئاگادار کردەوە.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی کردۆتەوە کە سەرۆک فراکسیۆنەکان سیاسیەكان دەكات بۆ كۆبوونەوەیەک لە ڕۆژی دووشەممە 18ـی 07ـی 2022، كاتژمێر 11ـی بەیانی.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە دوێنێ هەینی 15ـی 07ـی 2022 محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد بەرپرسیارییەتی بگرنەئەستۆ و بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەی بەردەوامی بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.