Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:32

مێرمنداڵێک دوای 2 ڕۆژ لە ونبوونی.. ئەمڕۆ بە خنکاویی دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 16ـی 07ـی 2022 تەرمی مێرمنداڵێک لە ڕووباری گەلی عەلی بەگ دۆزرایەوە کە بە گوتەی کەسوکاری ماوەی دوو ڕۆژبوو، ون ببوو.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند: كاتژمێر 02:51ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئاگادار كراينەوە کە تەرمێک لە ڕووباری گەلی عەلى بگ سەر بە سۆران سەر ئاو كەوتووە دەستبەجێ تیمەکانی مەلەوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییەکەمان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو بە هاوکاری برایانمان لە پۆلیس و چەند هاووڵاتییەک کە لەم شوێنە ئامادەییان هەبوو، خەریکی ماسیگرتن بوون، توانرا تەرمەکە لە ڕووبار دەربهێنن.

ڕاشیگەیاند: تەرمەکەی ڕەوانەی پزيشكى دادى سۆران بکەن بەپێی ڕاپۆرتی تیمەکانمان هاووڵاتییەکە ناوی (عەباس سادق ميكائيل)ـە تەمەنی (15) ساڵە دانیشتووی گوندی (كيلەبی) سەر بە قەزای ئاكرێیە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە بە گوتەی کەسوکاری ماوەی 2  ڕۆژه ون بووه و ديار نەماوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.