سایلۆی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 16ـی 07ـی 2022 ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە کە کۆتایی پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمەکانی ئەمساڵیان زۆر نزیک بووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگاداری جوتیاران دەکەین کە کۆتایی پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی 2022 زۆر نزیک بۆتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە داواکارن لەو جوتیارانەی تاوەکو ئێستا گەنمیان ماوە و نیازی ڕادەستکردنیان بە سایلۆکان هەیە پەلە بکەن و بە زوویی سەردانی سایلۆکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن، بە مەبەستی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.