Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:17

ڕووسیا خۆی بۆ قۆناغی داهاتووی هێرشكردن ئامادە دەكات

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی سەربازی ئۆكرانیا رایگەیاند، رووسیا ئامادەكاری دەكات بۆ قۆناغی داهاتووی هێرشەكانی بۆ سەر ئۆكرانیا، دوای ئەوەی مۆسكۆ رایگەیاند هێزەكانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە "هەموو ناوچەكانی ئۆپەراسیۆن"دا زیاتر دەكەن.
ڤادیم سكیپێتسكی، وتەبێژی هەواڵگری سەربازی ئۆكرانیا، گوتی: لە ئێستاوە چالاكییەكی دیاریكراوی دوژمن بەدرێژایی تەواوی هێڵی پێشەوە هەیە، ڕوونە كە ئێستا ئامادەكارییەكان بۆ قۆناغی داهاتووی هێرشەكە بەردەوامە.
سوپای ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەشكردووە، پێدەچێت ڕووسیا یەكەكانی خۆی كۆبكاتەوە بۆ ئەوەی هێرش بكاتە سەر شاری سلاڤیانسك لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی دۆنێتسك كە لە ژێر كۆنترۆڵی ئۆكرانیادا بە شێوەیەكی ڕەمزی گرنگە.
هەروەها ئۆكرانیا ڕایدەگەیەنێت كە  لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی بۆردومانی ڕووسیا بۆ سەر ناوچە شارییەكان لانیكەم 40 كەس كوژراون، لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕ و پێكدادانەكان.
هاوكات مۆسكۆ دەڵێت: چەكی وردی بەرز بەكاردەهێنێت بۆ تێكدانی ژێرخانی سەربازی ئۆكرانیا و پاراستنی ئاسایشی ئۆكرانیا، هەروەها چەندین جار رەتیكردووەتەوە كە خەڵكی مەدەنی بكاتە ئامانج.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.