Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:20

هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا بۆتە جێی سەرنجی گەشتیاران 

کوردستان TV
100%

هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا بەیەكێك لەشوێنە گەشتیارییە دڵڕفێنەكانی هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێت و لەئێستادا، سەرچاوەیەكی باشە بۆڕاكێشانی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆی و بیانیی.
بەهۆی پشووەكانی جەژنی قوربانەوە، لەمساڵدا ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێڕاقەوە روویان لە سەیرانگاكانی هەرێمی كوردستان كردووە و وەك بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت، تەنیا لە جەژنی قورباندا، نزیكەی 60 هەزار گەشتیاری عەرەب روویان لە سەیرانگاكانی پارێزگاكە كردووە.
ئەمە لەكاتێكدایە وەك یەكێك لە خاوەن چێشتخانەكانی سەرچاوەی زەڵم لە سەیرانگای ئەحمەدئاوا ئاماژەی پێدا، لەمساڵدا بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، گەشتیاری ناوخۆیی كەمتر روویان كردۆتە سەیرانگاكەیان و زۆربەی گەشتیاران لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە سەردانیان كردوون.
هرەوەها خاوەن كەپرێكی گەشتیاریی بێ ئەوەی ئامادە بێت ناوی خۆی بڵێت، گوتی: لەئێستادا، پێویستە حكوومەت گرنگی بەكەرتی گەشتیاریی بدات، چونكە هەڵەبجە پارێزگایەكی داخراوە و تەنها لەڕێگەی بوژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵی و گەشتیارییەوە دەتوانرێت برەو بەژێرخانی ئابووریی ناوچەكە بدرێت،
ئەحمەد ئاوا بەدووری 84 كیلۆمەتر دەكەوێتە خۆرهەڵاتی شاری سلێمانی، نزیكە لە شاروچكەی خورماڵ، دۆڵێكی سەوز و رەنگینە و سەرچاوەیەكی ئاوی زۆری هەیە و بە ئاوی زەڵم ناسراوە كە لە بناری چیاكەوە بەشێوەی تاڤگە دەڕژێتە خوارەوە .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.