لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا بەكارهێنەرانی سۆشیال میدیا لە میسر سەرقاڵی رووداوی دەستدرێژیكردنە سەر كچێكی تەمەن 4 ساڵ بوون.
ڕووداوەكە لە شاری ئاسیوتی سەر بە میسر ڕوویداوە، لە كاتێكدا خێزانێك لەگەڵ كچەكەیان لە ناوەندێكی كات بەسەربردن بوون.
یەكێك لە كەسوكاری كچەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وردەكاری رووداوەكە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، كچەكە سەری لێ شێواەوەو چووەتە شوێنی دەست شۆرەكانی پیاوان.
دوای ماوەیەك كچە بچووكەكە بە ئازارەوە كە لە خوێنی خۆیدا تەڕ ببوو، گەڕاوەتەوە ناو خێزانەكەی.
بەپێی بڵاوكراوەكە، بەڕێكەوت پزیشكی ئافرەتان و منداڵبوون لە سەنتەری كات بەسەربردن بووە، و ئەویش پشكنینی بۆ كچەكە كردووە و پشتڕاستیكردووەتەوە كە دەستدرێژی كراوەتە سەر كچەكە.
بەپێی ڕۆژنامەی میسری ئەلیۆم تۆمەتبارەكە دەستگیركراوەو دەركەوتووە كە تەمەنی 13 ساڵە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.