Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:16

كەشناسی عێراق : لەم هەفتەیەدا خۆڵبارین دەست پێدەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق، باری كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ئەم هەفتەیە ئێستا ڕاگەیاند.
دەسەڵاتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە، ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ تۆزێكی سووك لە ناوچەی ناوەڕاست، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكوور ڕوون دەبێتەوە، هەروەها لەناوچەكانی باشوور ڕوون و گەرم دەبێت لەگەڵ تۆزێكی سووك، هاوكات پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەش و هەوای رۆژی سێشەممە روون و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە رۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات كەمێك بەرز دەبنەوە، هەروەها با لە باكووری رۆژئاوا سووك بۆ مامناوەند دەبێت. لە بەشی ناوەڕاست و باشووریش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ.
كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە-ش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون و گەرم دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكوور ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە، هەروەها لە باكووری ڕۆژاوا بای سووك بۆ مامناوەند دەبێت، لەگەڵ خێرایی كە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە سەرتاسەری وڵات.
كەشناسی عێراق روونیشیكردۆتەوە كە كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو روون و گەرم دەبێت، لەكاتێكدا پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە رۆژی پێشوو، هەروەها بای باكوری رۆژئاوا سووك تا مامناوەندە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.