Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:42

سەگێك خاوەنەكەی دەكوژێت

کوردستان TV
100%

زۆرجار دڵسۆزی پەیوەست كراوە بە سەگەوە، بەڵام ئەمە بۆ سەگەكانی خانمێكی بەریتانی، بەهیچ شێوەیەك دڵسۆزی نەبووە.
ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەكشەممە، دایكێكی بەریتانی تەمەن 43 ساڵ لە شارۆچكەی ڕۆتەرهام لە باشووری یۆركشایر لە باكووری بەریتانیا، لەلایەن سەگەكانەوە هێرشی كراوەتە سەرو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە ، هاوسەرەكەشی بە سەختی بریندار بووە ،لەكاتێكدا كە هەوڵی دەدا هاوژینەكەی لە دەست سەگەكان ڕزگار بكات.
بەگوێرەی رۆژنامەكە تیمەكانی فریاكەوتن و پۆلیس بەخێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە، بەڵام نەیانتوانیوە گیانی ئەو ئافرەتە ڕزگار بكەن، لە كاتێكدا هاوبەشەكەی هێشتا لە نەخۆشخانە لە ژێر چارەسەریدایە.
بە گوێرەی راپۆرتی پۆلیس، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریانخستووە كە دوو سەگ لە ماڵەكەدا هەبوون و هیچیان سەر بە جۆرە قەدەغەكراوەكان نەبوون و سەگی ماڵی بوون.
هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەكانی كۆمەڵەی ڕەفتاری سەگ و پشیلە، لە نێوان ساڵانی 2020-2021 لە بەریتانیا بە ڕێژەی 54% هێرشی سەگەكان زیادی كردووە.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.