Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:38

لەبارەی پاشەكەوتی مووچە وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت 

کوردستان TV
100%

بڕیارە پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەو پرسانەوە بەڕێوەببات، كە پەیوەستن بە بابەتی دارایی وەك پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان، هەروەها فەرمانبەرانی گرێبەست و چەندین بابەتی دیكەی پەیوەست بە دارایی.
 له‌و باره‌یه‌وه‌ لیزا كاكەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە ،لیژنەی دارایی ژمارەیەك راپۆرتی لەبارەی رەوشی دارایی ئامادەكردووە و بڕیارە پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەو پرسانەوە بەڕێوەببات، كە پەیوەستن بە بابەتی دارایی وەك پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان، هەروەها فەرمانبەرانی گرێبەست و چەندین بابەتی دیكەی پەیوەست بە دارایی.
هەروەها لیزا كاكەیی لەبارەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئەندامەكەی گوتی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەبچێت، چونكە چەند ساڵێكە بەهۆی رەوشی خراپی دارایی و شەڕی داعش پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: وەزیری دارایی لەسەر پاشەكەوت و پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و چەند بابەتێكی دیكەی دارایی، بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.