کەمێک پێش ئێستا، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە 5 کەس کوژران.
لەمبارەیەوە پۆلیسی نەینەوا هەواڵەکەی بۆ (کوردستان تیڤی) پشتڕاست کردەوە ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 17 ـی 07ـی 2022 لە گەڕەکی تەنەک لە ڕۆژئاوای شاری مووسڵ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو 5 کەس کوژران کە یەکێکیان ئافرەتە.
پۆلیسی نەینەوا ڕاشیگەیاند: هۆکاری بۆردوومانەکە تاوەکو ئێستا نەزانراوە و هیچ لایەنێکیش تاوەکو ئیستا بەرپرسیاریەتی ڕووداوەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.
پۆلیسی نەینەوا ئاماژەی بەوەش دا کە ئیستا سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە.
جێی باسە، لەدوای ڕزگارکردنەوەی شاری مووسڵ لە داعش، یەکەمجارە لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆکەوان شارەکە بۆردوومان دەکرێت.

عەزیز ئەحمەد- مووسڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.