Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:35

دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەسەر بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی مووسڵ دەدات

کوردستان TV
100%

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 02:30ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمممە 17ـی 07ـی 2022 ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە بۆردوومان کرا و تێیدا 5 چەکدار کوژران.

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و 5 چەکداری پەکەکە کوژران.

ڕاشیگەیاند: بۆردوومانەکە لە نزیک دەروازەی شام لە ڕۆژئاوای مووسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە بە گوێرەی زانیارییەکانیان، چوار لە کوژراوەکان پیاون و یەکێکی دیکەیان ئافرەتە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.