سبەی دووشەممە 18ـی 07ـی 2022 یەکەم کاروانی حاجییان بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە کە ژمارەیان 200 حاجییە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: یەکەمین کاروانی حاجییانی کوردستان دەگەنەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرو ژمارەیان 200 حاجی پارێزگای ھەولێرە.
ڕاشیگەیاند: فرۆکەکە لەشاری جەدە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی بەڕێ دەکەوێت و کاتژمێر 11:00ـی بەیانی دەگاتەوە ھەولێر.
وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەش دا کە گەشتەکان بەردەوامیان دەبێت و تاوەکو ڕێکەوتی 24ـی تەمموز سەرجەم حاجییانی کوردستان دەگەنەوە ھەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.