ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسایشی شه‌قڵاوه به هاوكاری گرووپێكی شاخه‌وانی ته‌رمی پیاوێكی عه‌ره‌بیان له شه‌قڵاوه دۆزییه‌وه كه ماوه‌ی 5 ڕۆژ بوو ونببوو.
پیاوه‌كه ناوی ستاره و له‌دایكبووی ساڵی 1953ی شاری به‌غدایه و به نه‌ته‌وه عه‌ره‌به و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری هاتبوونه شه‌قڵاوه، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 13ی ئه‌م مانگه به مه‌به‌ستی كڕینی سه‌موون ده‌چێته ده‌ره‌وه و له‌و ڕۆژه‌وه ون ده‌بێت و دیار نامێنێت.
پۆلیسی شه‌قڵاوه دوای به‌دواداچوونێكی زۆر و به هۆی بینینی كامێرای چاودێرییه‌وه، بۆیان ڕوون ده‌بێته‌وه كه پیاوه‌كه به‌ره‌و چیای سه‌فین به‌ڕێ كه‌وتووه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش به هاوكاری تیمی شاخه‌وانی شه‌قڵاوه له‌سه‌ر چیای سه‌فین ته‌رمی پیاوه‌كه ده‌دۆزنه‌وه.
به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، پیاوه‌كه نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌بووه و حه‌زی كردووه پیاسه و گه‌ڕان به‌ناو شه‌قڵاوه‌دا بكات، ئه‌و ڕۆژه‌ش به‌سه‌ر چیای سه‌فین كه‌وتووه و تووشی ئه‌م ڕووداوه بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.