بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داراڕه‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە گوتارێکدا باس لە گرنگترین کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەی دەکات و ئەمەش دەقی گوتەکەیەتی:
وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی داڕشتنی پلانی پڕۆژه‌كانی گشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی داڕشتنی پلانی ڕیفۆرمی ئابووری و هه‌مه‌چه‌شنكردن و هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
وه‌زاره‌تی پلاندان، له بواری پڕۆژه‌كاندا توانیومانە له سێ ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 840 ملیار دیناری لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا بۆ پڕۆژه‌كانی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له هەموو سێكته‌ره‌كان دابین بکەین.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئەو قەیرانانە، توانیمان زیاتر لە 151 ملیار دینار بۆ 118 پڕۆژە لە ساڵی 2020 کە پێموایە ساڵی قەیرانەکان بوو، بەڵام نەمان هێشت لە کار بوەستێت و پرۆژەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت. هه‌روه‌ها توانیمان له ساڵی 2021 زۆرترین پڕۆژه كه 351 پڕۆژه بوولە هەموو سێکتەرەکان و دابین کردن و خەرج کردنی زیاتر لە 446 ملیار دینار بۆ هەموو پرۆژەکان کە بەڕاستی دەستکەوتێکی گه‌وره بوو له پاش ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه لە ساڵی 2020 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشی بووبوو.
بیرمان له‌وه كرده‌وه كه كه‌رتی تایبه‌ت بینین، هاوبه‌شی پێ بكه‌ین له‌گه‌ڵ كه‌رتی گشتی و بتوانین ئه‌و پڕۆژانه‌ی له كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا پێویستن جێبه‌جێیان بكه‌ین.
به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانم بڵێم کە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا ده‌بێتە خاوه‌نی یاسایه‌كی كار، هه‌روه‌ها یاسایه‌كی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایه‌كی خانه‌نشینی كه‌رتی تایبه‌ت.
یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه توانیمان لەگەڵ دەست بەکاربوونی کابینە كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، سیستمی به ئه‌لیكترۆنیكردنی سیستمی ئەلیکترۆنی گرێبەستە گشتییەکانە، ئەم سیستەمە ڕۆڵێكی باڵای ده‌بێت له به‌دیهێنانی شه‌فافییه‌ت و خێرایی و وردی له بواری گرێبه‌سته گشتییه‌كان.
كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە چاكسازی و ڕیفۆرمی ئابووری، یه‌ك له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندان بوو، ئێستا توانیومانه پلانی ڕیفۆرمی ئابووری بۆ ساڵی 2020 – 2021 ئاماده بكه‌ین، ئێمه توانیومان لە ڕێكخستنه‌وه‌ی سیستمی باج، باج له‌سه‌ر بنه‌مای قازانج بێت.
هه‌وڵمان داوه زیاتر ئه‌و گوندانه‌ی پێویستیان به زۆرترین خزمه‌تگوزارییه بتوانین ئه‌و پڕۆژانه‌ی لێ جێبه‌جێ بكه‌ین، به خۆشحاڵییه‌وه له پارێزگای دهۆك پڕۆژه‌كان جێبه‌جێش كرا، ئێستا پرۆژەکان له پرۆسیسی جێبەجێ کردنن لە هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و هەروەها پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش.
توانیمان یارمەتی تەکنیکی پێشکەش بە وەزارەتی دارایی و ئابووری بکەین بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی سیستەمێکی ئەلیکتۆرنی بۆ خانەنشینان.
توانیمان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر بکەین لە کەرتی کشتوکال کە ئامانجی سەرەکیمان لەم توێژینەوەیە بریتیی بوو لە هەڵسەنگاندنی دۆخی گوزەرانی جووتیاران لە بوارە جیاوازەکانی کشتوکاڵ بە تایبەتی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، ئاژەڵداری، ماسی و بەرهەمە ئاوییەکان و سەرچاوەکانی دارستانی ناوچە گوندییەکان، کە مەبەستمان لێی هەمەچەشن کردن و همەجۆر کردنی سەرچاوەکانی داهاتە و تەنیا سەرچاوەی داهاتی کوردستان نەوت و داهاتی تر نەبێت، بەڵام كشتوكاڵ و پیشه‌سازی ببنه سه‌رچاوه‌ی سەرەکی داهات له هه‌رێمی كوردستان.
توانیمان دیراسه‌یه‌كی ورد له بواری گه‌نجانی خۆمان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه چاره‌سه‌رەکانیشمان نیشان داوە.
هه‌روه‌ها ڕووپێوی یه‌كه گه‌شتیارییه‌كان بۆ ساڵی 2022 كراوه پێم وایە کە ئه‌مه‌ش ده‌بێته بنه‌مایه‌كی باش و داتایه‌ك باش بۆ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا بتوانێت وەکو بناغەیەک به‌كاریبهێنێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی بواری گه‌شتیاری و گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.