ئه‌ڵمانیا و فینله‌ندا دانیان به‌وه‌دانا كه ئه‌مساڵ له وه‌رزی زستاندا به‌بێ بوونی سه‌رچاوه‌ی سووته‌مه‌نی و غازی ڕووسیا بارودۆخیان سه‌خت و دژوار ده‌بێت به‌تایبه‌ت كه پێشبینی ده‌كرێ زستانی ئه‌مساڵی ئه‌وروپا سارد و وشك بێت.
كلاوس موول سه‌رۆكی ئاژانسی تۆڕی فیدڕالی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند: عه‌مباره‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌پێی پێویست غازیان تێدا نه‌ماوه و به‌شی ئه‌وه ناكات زستانی داهاتوو سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییانیان پێ دابین بكات.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا عه‌مباره‌كان به ڕێژه‌ی 65% غازیان تێدایه، هه‌رچه‌نده قه‌باره‌كه به‌م ڕێژه‌یه جێگه‌ی مه‌ترسی نییه، به‌ڵام ئه‌سته‌مه بتوانن به‌بێ بوونی غازی ڕووسیا ئه‌م زستانه تێپه‌ڕێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ته‌له‌فزیۆنی (YLE) فینلندی ئاشكرای كرد كه پێشبینی ده‌كرێ به‌هۆی نه‌بوونی غازه‌وه، زستانی داهاتوو له وڵاته‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك كاره‌با بپچڕێت.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ زستانی داهاتوو نه‌ك ته‌نیا فینله‌ندا، به‌ڵكو زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا كێشه‌ی غازیان ده‌بێت و سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی پێویستیان بۆ تێپه‌ڕاندنی وه‌رزی به‌فر و سه‌رمای داهاتوو نامێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه هه‌روه‌ك ئێستا و به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه، به‌لایه‌نی كه‌م زستانی داهاتوو له فینله‌ندا ڕۆژانه 2 كاتژمێر كاره‌با نابێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی جه‌نگی ئۆكراینا چه‌ندان سزای ئابووری سه‌ختیان به‌سه‌ر رووسیا سه‌پاندبوو یه‌كێك له سزاكانیش قه‌ده‌غه‌كردنی كڕینی سووته‌مه‌نی بوو له‌و وڵاته، به‌هۆیه‌وه زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا كێشه‌ی ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی سووته‌مه‌نییان بۆ دروستبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.