Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:36

پیاوێك به‌ ده‌ڕنافیز هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت

کوردستان TV
100%

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو پیاوێك له‌ پارێزگای بابل به‌ ئامێری ده‌ڕنافیز هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت و هه‌روه‌ها كچه‌كه‌شی بریندار ده‌كات و دواتریش هه‌وڵ ده‌دات خۆی بكوژێت.

پۆلیسی پارێزگای بابل ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو به‌ بوونی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ماڵێك ئاگاداركرانه‌وه‌، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌، ئافره‌تێكیان به‌ مردوویی له‌ ماڵه‌كه‌دا دۆزییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كچێك كه‌ به‌ سه‌ختی بریندارببوو.

ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵنه‌وه‌كان‌ كچه‌كه‌ دانی به‌وه‌دانا كه‌ باوكی به‌ ئامێری ده‌ڕنافیز له‌ دایكی داوه‌ و كوشتوویه‌تی و هه‌روه‌ها به‌ شووشه‌ی نێرگه‌له‌ له‌ویشی داوه‌ و به‌ سه‌ختی برینداری كردووه‌، له‌ كۆتاییشدا هه‌وڵی سوتاندنی ماڵه‌كه‌ی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆشی بكوژێت.

پۆلیسی پارێزگای بابل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پیاوه‌كه‌‌ دانی به‌ هه‌موو تاوانه‌كانی داناوه‌ و به‌ بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ڕاگرتنی بۆ ده‌رچوو تا دادگایی ده‌كرێ و سزای شایسته‌ی بۆ ده‌رده‌چێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.