سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسڕئیل ئاشكرای كرد كه سوپای وڵاته‌كه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ و ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر ئێران.
ئه‌ڤیڤ كۆخاڤی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسڕئیل ڕایگه‌یاند: ئیسڕائیل ته‌واوی سوپا و به‌ره‌ی ناوخۆی وڵات بۆ شه‌ڕ دژی ئێران ئاماده ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
ڕاشیگه‌یاند: سوپای ئیسڕائیل به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و سیناریۆیه‌كیش ئاماده‌كاری پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ئه‌ڤیڤ كۆخاڤی گوتیشی: بژارده‌ی سه‌ربازی و هێرشكردنه سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌نێو كڕۆكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ناوه‌ڕۆكی ئاماده‌كارییه‌كانی سوپای ئیسڕائیل ده‌بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێك پلانی هه‌مه‌جۆر داڕێژراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی ته‌واو و چه‌كی گونجاویش بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه دابین ده‌كرێ و له ڕووی زانیاری و هه‌واڵگری و مه‌شقیشه‌وه ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌كاری ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسڕئیل له كاتێكدایه كه ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو دوای ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌نێوان یائیر لابید سه‌رۆكی ئیسڕائیل و جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له ئیسڕائیل كرد و ڕایگه‌یاند هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان دروست ببێت، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیسڕائیل و ئه‌و وڵاته وێران ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.