کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 18- 07- 2022 پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی پێشوو نزیک دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو نزیک دەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند: خێرایى با 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە باکورى خۆرئاوا و مەوداى بینین / 8 – 10 کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی سبەی خستەڕوو کە بەمشێوەیە دەبێت:-
هەولێر : 43
سلێمانی : 42
دهۆک : 42
کەرکووک : 44
هەڵەبجە : 43
سۆران : 40
ڕاپەرین : 41
گەرمیان : 45
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.