سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7ی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ و سه‌ره‌تاش وه‌ك هه‌میشه مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌كه بۆ ماڵپه‌ڕی (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئاماده‌كاری كراوه ڕۆژی 25ی مانگ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت و له‌م ڕۆژه‌شدا فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه ڕۆژی 26ی مانگ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی 70 و 80 مووچه وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ ڕۆژی 27ی 7 هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ڕه‌گه‌زنامه و پۆلیسی نه‌وت و گاز مووچه وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بۆ ڕۆژانی دواتر وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌زی شه‌هیدان و هێزی زێره‌ڤانی و ئاسایش و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی تری حكوومه‌تیش یه‌ك به‌دوای یه‌ك مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.