Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:44

پاڵاوگەیەکی نەوت لە ھەولێر گڕی گرت.. ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا

کوردستان TV
100%


درەنگانی ئەمشەو یەکشەممە 17ـی 07ـی 2022 پاڵاوگەیەکی نەوت و تانکەرێک لەسەر ڕێگەی ھەولێر - گوێڕ گڕی گرت، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵ کرا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەمشەو یەکشەممە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت کەوتەوە و دەگوترێت، ئاگرەکە بەھۆی شۆڕتی کارەباوە بووە، تاوەکو ئێستاش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

ھەر  بەپێی زانیارییەکان، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بەزووترین کات ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانیش تاوەکو ئێستا دیار نییە و تیمەکانی بەرگری شارستانی ھەولێر جەختیان کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.