Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:44

پەکەکە لە سنووری چۆمان گەنجێک دەڕفێنێت

کوردستان TV
100%

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ڕێکەوتی 17ـی70ـی 2022 چەکدارانی پەکەکە، هاووڵاتییەکی ناحییەی قەسرێ لە سنووری چۆمان بۆ شوێنێکی نادیار دەڕفێنن و تاوەکو ئێستا چارەنووسی‌ نادیارە.

هاووڵاتییەکە ناوی (دەریا محەمەد مەولوود)ـە، تەمەن 28 ساڵە، دوای ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانی بۆ ئەنجامدانی یاری تۆپی پێ دەچێتە گوندی زارگەلی لە بناری قەندیل، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لەلایەن چەکدارانی پەکەکە دەڕفێنرێت.

بێستوون محەمەد، برای هاووڵاتییەکە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: براکەم لەگەڵ هاوڕێکانی کە هەموویان یاریزانی تۆپی پێن، بۆ یاریکردن چوونەتە بناری قەندیل، بەڵام چەکدارانی پەکەکە لەناو هەموو یاریزانەکان، براکەمیان دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕفاندوویانە.

ڕاشیگەیاند: تاوەکو ئێستا هۆکاری‌ ڕفاندنەکەی نازانین و چارەنووسی براکەم نادیارە، ئێمەش لایەنی ئەمنی و ئیداری ناوچەکەمان ئاگادار کردۆتەوە و داوا دەکەین براکەم ئازاد بکەن، چونکە براکەم بۆ یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکانی چۆتە ئەو شوێنە و هیچ تاوانێکی نەکردووە.

وەک یاریزانەک باسیان لێوەکرد، ئۆتۆمبێلی دەریا محەمەدیان بە دەست چەکدارانی پەکەکەوە دیوە و بردوویانە.

دەریا محەمەد، دانیشتووی ناحییەی قەسرێیە و خێزاندارە و کارمەندی دەزگای خێرخوازی بارزانییە.

 

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.