Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:48

ماوەی لادانی گومرگ لەسەر کاڵا خۆراکییەکان درێژکرایەوە

کوردستان TV
100%


حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لادانی گومرگ لەسەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان تاوەکو 30ـی ئەیلوولی ئەمساڵ درێژکردەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی بڕیاری ژمار 159ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ماوەی کارکردن بە سەرجەم بڕگەکانی بڕیاری ژمارە 140ـی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە ئاسانکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان تاوەکو 30ـی ئەیلوولی 2022 درێژ کردەوە تاوەکو بارگرانی نەبوونی بەرهەمە خۆراکییەکان و گرانبوونیان لەسەر هاووڵاتییان دروست نەبێت.

لە خاڵی دووەمی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە،  تیمەکانی چاودێری بازاڕ و لیژنەکانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ڕاسپێردراون بۆ بەردەوامبوون لە چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگرتن لە خراپ سوودوەرگرتن لەو ئاسانکارییانە و بەرگرتن لە بەرزکردنەوەی نرخەکان و ڕەوانەکردنی سەرپێچیکاران بۆ لێپرسینەوە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.

بەپێی بڕیاری ژمارە 140ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گومرگ لەسەر هەریەک لە ئارد، برنج، زەیتی گولەبەرۆژە، زەیتی گەنمەشامی، رۆنی رووەکی بەستوو، رۆنی ئاژەڵی بەستوو، چای رەش، شەکر، پاقلەمەنی وشک وەک (نیسک، نۆک، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا و ماش) و شیری منداڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە هەڵدەگیرێت، هەروەها وەرگرتنی باج لە بازرگانانی هاوردەکاری بەرهەمە خۆراکییەکان دوادەخرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.