Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:37

ئەمڕۆ تەرمی عەلی قازی دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

کاتژمێر 09:30ـی ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی 07ـی 2022 تەرمی عەلی قازی دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە تەرمەکەی دەکرێت.

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەرمی عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەمەد لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ڕێوڕەسمێکی تایبەت پێشوازی لێ دەکرێت.

تەرمی عەلی قازی، لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان.

بڕیارە دوای پێشوازیکردن لە تەرمەکەی، تەرمەکە لە گۆڕستانی کەلار، لەو شارە لە تەنیشت گۆڕی خوشکەکەی بە خاک بسپێردرێت.

لە ڕێکەتی 10ـی 07ـی 2022 لە دووەم رۆژی جەژنی قوربان، عەلی قازی كوڕی پێشەوا قازی محەمەد سەرۆک كۆماری كوردستان، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە تەمەنی 89 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

عەلی قازی، لە ساڵی 1933 لە شاری مەهاباد-ی كوردستانی ئێران لە دایک بووە، تاقە کوڕی پێشەوا قازی محەمەدە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.