Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:29

ئێران 6 مامۆستای دیكه‌ی كوردی دادگای ده‌كات

کوردستان TV
100%


دانیشتنی دادگای تایبەت بە 6 کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی شاری سنە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و شەممە (14 و16 جولای 2022) لە لقی دووی داگای گشتی و شۆڕشی شاری سنە بەڕێوە چوو. هەنگاو پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە دانیشتنی دادگای 9مامۆستای دیکە بەڕێوە چووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممەی رابردوو، دانیشتنی دادگای هەر یەک لە فاتیمە زەند کەریمی، موختار ئەسەدی و کوروش عیزەتی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت لە لقی دووی داگای گشتی و شۆڕشی شاری سنە بەڕێوە چووە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو، هەر یەک لە سادق کەنعانی، شاریار نادری و ڕزگار حەیدەی لە هەمان لقی دادگا دانیشتنی تایبەت بە ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان بەڕێوەچووە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دانیشتنی دادگای 9 کەس لە مامۆستایانی کوردستان بە ناوەکانی سەلاح حاجی میرزایی، محەممەد ڕەزا مورادی، نەسرین کەریمی، مریەم ئەحمەدی، مەجید کەریمی و غیاس ئەحمەدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایان لقی سنە و کەڵاتەزارن و فەیسەڵ نووری، ڕەزا تەهماسبی و ئارام ئیبراهیمی لە چالاکانی پیشەیی سنە بەڕێوە چووە و لەو دانیشتنەدا بە "پڕوپاگەندە دژی حکومەت" و "هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی" تۆمەتبار کراون.

جێگای ئاماژەیە ژمارەیەک لەم کەسانە مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی دیکەشیان بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.