هێرشێکی خۆکوژی بۆسەر ئوتێلێک لە شاری جەوهەری سەربە ناوچەی شبیلیی ناوەڕاست لە باشووری سۆماڵ کە وەزیر و پەرلەمانتارەکانی تیدا دەحەوانەوە، گیانلەدەستدانی سێ کەس و برینداربوونی 14 کەسی لێکەوتەوە.
کاربەدەستە ئەمنییەکان، ئەوەیان راگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی کە لەرێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم 14 کەس بریندار بوونە کە وەزیری تەندروستیی هەرێمی هیرشبیلی، عەبدی موعەلیم-ش لە نێو بریندارەکان دایە.
بەرپرسێکی پۆلیس لە لێدوانێکیدا ئەوەی راگەیاند کە کەسێکی خۆکوژ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی لە نزیک ئوتێلی نور دۆر تەقاندووەتەوە.
لەلای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی سۆماڵ، حەمزە عەبد بەرری سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانی قوربانییەکان کرد.
رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب هێرشە تیرۆریستییەکەی گرتە ئەستۆ.
رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب، بە بەردەوامی هێرش بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی سۆماڵ و خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدات.
هێرشێکی خۆکوژی لە سۆماڵ گیانلەدەستانی سێ کەسی لێکەوتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.