به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ، یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی گه‌شتی وڵاتی ژاپۆنی كرد بۆ ئه‌نجامدانی سێ یاری دۆستانه، گه‌شته‌كه‌ی یانه‌ی پاریس بۆ ئه‌م وڵاته نۆ رۆژ ده‌خایه‌نێت، تیایدا رووبه‌رووی یانه‌كانی كاواساكی، ئۆراوا رید دایمۆندو جامبا ئۆساكا ده‌بێته‌وه، یاریه‌كان له‌سێ یاریگای جیاجیا به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م گه‌شته‌ی یانه‌ی پی ئێس جی به‌یه‌كه‌م گه‌شت داده‌نرێت بۆ ولاتی ژاپۆن له‌كاتێك ئه‌م یانه‌یه سالی دوو هه‌زارو هه‌ژده گه‌شتی وڵاتی چینی كرد‌و له‌دوو هه‌زارو نۆزده‌ش گه‌شتی وڵاتی سه‌نگاپوره‌ی كرد.
لای خۆیه‌وه كریستۆڤ گالتێر ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند، ئومێد ده‌خوازین ئه‌و سێ یاریه‌ی له‌ژاپۆن ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ئاماده‌كاریه‌كی باش بێت بۆ جامی پاڵه‌وانان كه له‌رۆژی سی و یه‌كی ته‌مووزی داهاتوو له‌ته‌ل ئه‌بیب ئه‌نجام ده‌درێت، له‌لایه‌كی دیكه كیلیان ئێمبابی هێرشبه‌ری یانه پاریسیه‌كه رایگه‌یاند به‌هۆیواین ئه‌و ڕۆژانه‌ی له‌ژاپۆنین رۆژانی خۆش به‌سه‌ر به‌رین، هه‌روه‌ها ئاماده‌كاریه‌كی گونجاو بۆ وه‌رزی داهاتوو بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئاره‌زوو ده‌كه‌ین ناوچه‌ی جیاواز له‌ژاپۆن ببینین.
پاریس سان جێرمان سێ یاری دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.