له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری یانه‌كان بۆ وه‌رزی داهاتوو، له‌وڵاتی ئه‌مه‌ریكا هه‌ردوو یانه‌ی ئینگلیزی ئه‌رسناڵ و ئیڤرتۆن له‌یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریدا رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه.
یاریه‌كه به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ئه‌رسنال ته‌واو بوو، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه ده‌ستیان به‌یاریكرد.
له‌خوله‌كی سی و سێ ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی گابریل خیسۆس توانی گۆلی پێشكه‌وتن بۆ تۆپچیه‌كانی له‌نده‌ن تۆمار بكات، گوشاره‌كانی ئه‌رسناڵ به‌رده‌وامبوو، شه‌ش خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه، بۆكایا ساكا گۆلی دووه‌می بۆ ئه‌رسنال تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م ئه‌رسناڵ به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوو.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ئه‌رسنال ته‌واو بوو، یاری داهاتووی یانه‌ی ئه‌رسنال به‌رامبه‌ر یانه‌ی چێلسی ده‌بێت له‌ولایه‌تی ئۆرلاندۆ، دواتر له‌رۆژی سی ته‌مووزی داهاتوو له‌له‌نده‌ن میوانداری یانه‌ی سڤییا ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.