لە ناوەندی بازرگانیی گرین وود پارک لە شاری ئیندیاناپۆلیس، رووداوێکی تەقەکردن روویدا.
لە رووداوێکی تەقەکردن لە شاری ئیندیاناپۆلیس سەربە ویلایەتی ئیندیانا لە ئەمریکا، سێ کەس کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.
بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، دوو کەس کوژران دواتر سەرۆکی پۆلیسی ئیندیاناپۆلیس، جێف ئایسۆن ئاماژەی بەوە کرد کە کەسێکی 22 ساڵ هێرشەکەی ئەنجامداوە و ژمارەی کوژراوەکانیش سێ کەسن و دوو کەسیش برینداربوون.
جێف ئایسۆن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجامدەری هێرشەکە لەلایەن کەسێکی مەدەنی چەکدارەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
سەرۆکی پۆلیسی ئیندیاناپۆلیس، جێف ئایسۆن هەروەها باسی لەوە کرد کە لەنێو بریندارەکاندا کچێکی تەمەن 12 ساڵان هەیە و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستی پێ کردووە.
جێف ئایسۆن ئەوەشی خستەڕوو کە هێشتا هۆکاری ئەنجامدانی رووداوەکە دیار نییە و لەنێو یەکێک لە توالێتەکانی ناوەندەکەدا، پۆلیس دەستی بەسەر جانتایەکی گوماناویدا گرتووە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.