مادده‌یه‌كی كیمیای به شێوه‌یه‌كی سروشتی له كاتی ئاماده‌كردن و پله‌ی گه‌رمی به‌رزی هه‌ندێك خۆراك دا سه‌رو 120 پله‌ی گه‌رمی به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه له‌هه‌ندێ له خۆراكه‌كاندا دروست ده‌بێت پێی ده‌ڵێن ئه‌كریلامێد كه مادده‌یه‌كی كیمیاییه له دروستكردنی كاغه‌ز و بۆیاغ و پلاستیك به‌كاردێت .
له‌م روانگه‌وه( له‌شكر حمید) ئه‌ندازیاری خۆراك ده‌ڵێت" مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌یخۆن دروست ده‌بێت له‌هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا ،له چه‌ند جۆرێك خۆراك دا ئه‌گه‌ر زۆر گه‌رمبكرێت و ڕه‌نگی بگۆڕێت بۆ قاوه‌ی مه‌ترسی دروست بوونی زیاتره به تایبه‌تی له( په‌تاته و نان و تۆست و به‌رهه‌می دانه‌وێڵه،قاوه)".
هه‌روه‌ها له‌شكر حمید ده‌ڵێت" زۆر جار ئه‌و خوراده‌مانییه‌نیشاسته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ شه‌كر له‌گه‌ڵ ترشه ئه‌مینی یه‌كان یه‌ك ده‌گرێت ئه‌كرلامید دروست ده‌كات،ئاسان نی یه ئه‌كرلامید له خۆراكه‌كان دا بسڕینه‌وه به‌ڵام به‌هۆی وردی له به‌كارهێنان ".
له‌كۆتاییدا له‌شكر حمید ده‌ڵێت" ده‌تواندرێت بڕی ئه‌كرلامید كه‌م بكه‌ینه‌وه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
- له‌كاتی سوركردنه‌وه‌دا ڕه‌چاوی كاتی سوربوونه‌وه و پله‌ی گه‌رمی پێشنیار كرا‌و بكرێت و خۆتان به‌دوور بگرن له‌زیاد به‌ده‌ر سوتاندن.
- په‌تاته‌ی سوركراوه ڕه‌نگی زردی ئاڵتونی بێت نه‌ك قاوه‌ی و زیاد برژاندن.
- دانانی په‌تاته له‌ساردكه‌روه و سه‌لاجه و به‌ڕاد دا ئاستی شه‌كر شه‌كر زیاد ده‌كات به‌مه‌ش ئه‌كرلامید دروست ده‌كات پێویسته په‌تاته له شوێنی تاریك و سارد هه‌ڵبگیرێت.
- نان و تۆست زۆر نه‌برژێنرێت ڕه‌نگی نه‌بێت به قاوه‌ی تۆخ".
ئا-كامران
بۆچی په‌تاته زۆر سوربكرێته‌وه مه‌ترسیداره؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.