ئەمڕۆ دووشه‌ممە سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كان کۆ دەبێتەوە و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چەند بابه‌تێکی گرنگ تاوتوێ ده‌كرێن.
ڕۆژی شەممە سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له سه‌رۆكی سه‌رجه‌م سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كرد و پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممە له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان ئاماده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ک.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در لەسەر ڕاسپاردەی موقته‌دا سه‌در ڕه‌وته‌كه‌یان له به‌غدای پایته‌خت گردبوونه‌وه‌یه‌كی دوو ملیۆنیان ئه‌نجام دا و داوایان كرد په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، چونكه چیتر شه‌قام به‌رگه‌ری ئه‌و بۆشاییه سیاسیه‌ی عێراق تێی كه‌وتووه ناگرێت.
موقته‌دا سه‌در جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نابن كه‌سانی تاقیكراوه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.