لاوازبوونی ئیندێکسی دۆلار و نیگەرانییەکان لە کەمبوونەوەی خستنەڕوو، کاریگەری کردووەتە سەر نرخی نەوت.
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 102 دۆلار و 69 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ102 دۆلار و 59سەنت و رۆژەکەی بە101دۆلار و16 سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ دووشهممهش 18 ى 7 ى 2022، بەراورد بە نرخی داخستنی لە رۆژی هەینیدا، بەڕێژەی لهسهدا 1،51 بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە 102 دۆلار و 69سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 95 دۆلار و 87 سەنت فرۆشرا.
لاوازبوونی ئیندێکسی دۆلار و نیگەرانییەکان لە کەمبوونەوەی خستنەڕوو کاریگەری کردووەتە سەر نرخی نەوت.
هەفتەی رابردوو دوای بڵاوکردنەوەی داتاکانی پەیوەندیدار بە هەڵئاوسانی ئابووری ئیندێکسی دۆلار گەیشتە 109،3 ئەمەیش گەیشتە لووتکە بوو لە میانی 20 ساڵی رابردوودا و دواتر لە هەفتەی نوێدا لە 107،9ەوە دەستی پێ کرد.
لەلایەکی دیکەیشەوە گرتنەبەری رێوشوێنەکان بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چین کە دووەم گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهان و نیگەرانییەکان لە زیادبوونی وەستاوی ئابووری کاریگەری کردووەتە سەر نرخی نەوت بۆ ئەوەی داببەزێت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 103 دۆلار و 12سەنت بۆ 104 دۆلار و45 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 101 دۆلار و 79 سەنت بۆ100 دۆلار و 45سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.