Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:42

کەشناسی: ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی 07ـی 2022 و سبەی سێشەممە ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با، بە تایبەتى لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با، لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (15- 25) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، ئاراستەی با /  لە گۆڕاندایە و مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی 1 تاوەکو 2 پلە بە بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو.

کەشناسی هەروەها ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچە.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەکانی گەرما لە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو نزیک دەبێتەوە، خێرایى با  لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10- 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک ئاراستەی با /  لە گۆڕاندایە و مەودای بینین /  ( 9 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت .

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستەڕوو:-

هەولێر  : 44

سلێمانی : 43

دهۆک  : 44

کەرکووک : 46

هەڵەبجە : 45

سۆران  : 42

ڕاپەرین : 43

گەرمیان : 47

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.