Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:36

ئاگادارییەک لەبارەی گەشتکردن بۆ ئێران

کوردستان TV
100%

ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی 07ـی 2022 ئاگاداری ئەو کەسانە دەکات کە سەردانی ئێران دەکەن دەڵێت، تەنیا بە کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەتوانن گەشت بکەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: بەپیێ ڕێنماییە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تەنیا بە پێدانی کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا(ڤیزە کارت) کە پشتڕاستی دەکاتەوە ئەو کەسەی سەردان دەکات دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتووە و ئەو کاتە ڕێگەی پێ دەدرێت.

ڕاشیگەیاند: لە کاتی نەبوونی ڤیزە کارت پشت بە ئەنجامی  پشکنینی (PCR )ـی نەرێنی (نێگەتیف) لە ماوەی (72) کاتژمێر دەبەسترێت.

دەروازەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە داوا لە گەشتیاران دەکەن بەبێ یەکێک لەو بەڵگەنامانەی لە سەرەوە باسکراون سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن بۆ ئەوەی تووشی هیچ کێشە و گرفتێک و گەڕانەوە لەلایەن ئێرانەوە نەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.