ئەمڕۆ دووشەممە٢٠٢٢/٧/١٨ پارێزگاری هەولێر (ئومێد خۆشناو)پێشوازی لە ژمارەیەک لەسەرۆک هۆزو نوێنەری دەڤەری گوێڕ کرد، کە بەیاوەری (توعمە عبدوڵا حمادی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کە بەنوێنەرایەتی دەڤەری گوێڕ سەردانی پارێزگاری هەولێریانکرد .
نوێنەرانی سەرۆک هۆزەکانی گوێڕ کۆمەڵێک داخوازی و کێشەو گرفتەکانی دەڤەرەکەیان خستەڕوو، ئەوەشیان دووپاتکردەوە کە ئەوان هاوڵاتی کوردستانین و خۆیان بە بەشێک لە هەرێمی کوردستان دەزانن، بۆیە بۆ چارەسەری کێشەکانیان دەگەڕێنەوە لای پارێزگاری هەولێر، لەلایەن خۆیەوە ( ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر چارەسەری کێشەکانیان کردەوە هەڵوێستی هۆزە عەرەبە رەسەنەکانی دەفەری گوێڕی بەرز نرخاند کە تاڵ و شیرینی هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر بە تایبەت، بەبەشێکی جیانەکراوە لە کێشەی خۆیان هەژمارکردووە…
پارێزگاری هەولێر: هۆزە عەرەبە رەسەنەکانی دەڤەری گوێڕ تاڵی و شیرینی هەرێم به تایبهت ههولێر بە کێشەی خۆیان دەزانن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.