Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:29

نیو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

کوردستان TV
100%


بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی قوربانەوە، ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە شوێنە گەشتیارییەکان کاتەکانیان بەسەر دەبەن.

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە بەپێی ئامارە بەراییەکان تا ئێستا نزیکەی 400 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و بە گشتی لە ماوەی پشووەکاندا ژمارەکە بۆ نیو ملیۆن گەشتیار بەرزبووەتەوە، هاوکات چەند گەشتیارێکیش ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی ئارامی و سەقامگیرییەوە روو لە شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاریی هەرێمی کوردستان، ئیبراهیم عەبدولمەجید لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند: بەپێی ئەو ئامارە بەراییانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکان وەرمانگرتووە لە دوو رۆژی پێش جەژن، تا چوارەم رۆژی جەژن زیاتر لە 400 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، پێمانوایە تا کۆتایی هەفتە ژمارەکە بەرزدەبێتەوە بۆ 500 هەزار گەشتیار.

ئامارەکانی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاریی هەرێمی کوردستان لە سێ رۆژ پێش جەژنی قوربان تۆمارکراون و تا کۆتایی ئەم هەفتەیەش بەردەوام دەبێت و بەپێی پێشبینییەکانی گەشتوگوزاری هەرێمیش، ژمارەکە بۆ نیو ملیۆن گەشتیار بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی هاتنی ژمارەی گەشتیاران بەراورد بە پارساڵ، ئیبراهیم عەبدولمەجید گوتی: لە ساڵی 2021دا، چوار ملیۆن و93 گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو، بۆ ئەمساڵیش لە پلانماندا هەیە کە ئەو ژمارەیە بەرزبکەینەوە بۆ شەش ملیۆن گەشتیار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.